مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەراوێزی هەشتادەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هەواڵی فاکس نیووز، هەڵوێستەکانی ئێران هەمبەر بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، گۆڕانکارییە هاوپەیوەندەکان بە غەزە، پلانی ئەتۆمی، داهاتووی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا، پێگەی مافی مرۆڤ و دۆخی ژنان لە ئێرانی شیکردەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە سەرەتایە ئەو وتووێژەدا، سەبارەت بە پلانی 21ی بڕگەیی ترامپ بۆ هەلومەرجی ڕۆژهەڵاتی ناوین و پێشگری لە داگیرکاریی کەرتی ڕۆژئاوایی لە لایەن ئیسرائیلەوە، وتی: ئەوە هەنگاوێکی بەرەو پێشە کە ڕێگە نەدرێت ڕژیمی زایۆنی بەردەوام بێت لە هەڵمەتەکانی ئێستای و من لام وایە کە ئەو ڕژیمە بەبێ ئیزنی ئەمریکا ناتوانێ ئەو هەڵمەتانەی ئەنجام بدات، ئەو کارەساتە مرۆییانەی کە ئێستا لە ناوچەدا ڕوو دەدەن، هەر مرۆڤێکی بەویژدان دەگریێنێت.
پزشکیان لەبارەی ئەنجامەکانی شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران، ڕوونی کردەوە: ئەو هەڵمەت و دەستدرێژییە لە ئەنجامدا بووە هۆی ئەوەی کەسانێک کە پێشتر هەمبەر بە ئێران هەڵوێستیان دەگرت یان ناڕازی بوون بە هەڵسوکەوتەکانی ئێمە، هەموو هاتن و لە پشت ڕێبەری ئێراندا وەستان و یەکدەنگ بەرگرییان لە تەواوەتی سەرزەوینیی ئێران و ماف و ئازادیی خۆیان کرد.
وتیشی: ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ هەموو گەلان و دراوسێکانمان لە ئاشتی و حەوانەوەدا بژین و بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین و ئەمەمان ڕاشکاوانە ڕاگەیاندووە. بەڵام ئەو هەڵمەتانەی ئەوان لە دژی ئێمەدا ئەنجامیان دا، بەپێچەوانەی هەموو بەڵێن پرەنسیپەکان بوو. هیچ هۆکارێک بۆ ئەوەی ئێران بەرەو چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت، نەبووە و نییە و بەوەشەوە دەستدرێژی کرا و نەدەبوو بکرێت.
ناوبراو لەبارەی هەڵویستی ئێران بۆ درێژەی دانوستانەکان، ڕایگەیاند: ئێمە لە گفتوگۆکانی ئێستاشدا ڕامانگەیاندووە کە هەموو ئەوەی هەمان، دەتوانین لە ڕەوتی دانوستانەکان و بەپێی هەموو چوارچێوەکان ئاراستەی بکەین، بەو مەرجەی مافی نێودەوڵەتیی ئێمە لە چوارچێوەی ئێنپیتی و لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بپارێزرێت.
پزشکیان بە داکۆکی لەوەی کە لە ئەگەری ڕەچاوکرانی چوارچێوەکان ئێران هیچ کێشەیەکی بۆ دانوستان نابێت، ڕاشیگەیاند: هەموو پرسەکان شیاوی پێداچوونەوەن و دەتوانین بەپێی هەمان پرەنسیپگەلێک هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکەین. کێشەکان لەو جێگەوە دەستی پێکرد کە نەک هەر چوارچێوەکان لەبارەی ئێمە ڕەچاو نەکران، بەڵکوو هەرچی ڕۆژە گەمارۆی نوێمان بەسەردا دەسەپێنن و هەوڵ دەدەن گوشاری زیاتر لە دژمان بەکار بێنن و ئەو زەینییەتە بخەمڵێنن کە ئێران بەدوای چەکی ئەتۆمییەوەیە.
سەرۆک کۆماری ئێران بیریشی هێنایەوە کە لە گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە پەراوێزی هەشتادەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، شێوازگەلێک بۆ چارەسەریی کێشەکان لە لای ئێرانەوە پێشنیار کراوە، کە لایەنی فەڕەنسی پێشوازی لێ کردووە و ب گوێی ئەمریکاییەکانی گەیاندووە، بەڵام بەداخەوە لایەنی ئەمریکایی پێشنیارەکانی قبووڵ نەکردووە.
ناوبراو سەبارەت بە پێگە و دۆخی ئێستای ئێران لە پاش شەڕی 12 ڕۆژە، جەختی کرد: ئێمە بەدوای ئەوەوەین کە پشت بە توانست و تەکوزیی ناوخۆییمان ببەستین، چونکە تەکوزیی ناوخۆیی و هێزی نەتەوەییمان پاش ئەو شەڕە زیاتر لە جارانە و خەڵکی تێگەییون کە لێدوانی هەندێک لایەن ڕاست نەبووە و ئەو یۆتۆپیایەی کە لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتی بە گوێیاندا خوێندیانە، درۆ بووە. بەتایبەت کاتێ دەبینن کە چۆن ئەمانە بە دوای هێژمۆنیا و داگیرکارییەوەن و ژنان و منداڵان لە ژێر زەختی بومباکانیاندا دەکوژرێن،
Your Comment